بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی تێلەگرام کە تايبەتە بە پەيوەندی و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و ناوازەوە نوێکرايەوە.
لەوبارەيەوە پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە لە دوايين ڤێرژنی تێلەگرامدا کە (3.14)ـيە، کۆمەڵێک تايبەتمەندی بۆ زيادبووە کە لە گرنگترينيان کردنەوەی خێراو دەستبەجێيە.
تايبەتمەندی (Instant View)
لەم ڤێرژنەدا ئەم تايبەتمەندييانەی بۆ زيادکراوە:
- نەهێشتنی چاوەڕوانیی لە کردنەوەی پەڕەکان و زيادکردنی دەستبەجێی پێشاندان و کردنەوە (Instant View).
- گروپ بەشێوەی هاوبەش لە پڕۆفايلی بەکارهێنەر.
- لە گەڕان بەدوای نامەکان بەکارهێنەر دەتوانێت رۆژمێر بەکاربهێنێت.
- گورزەی بينين بۆ ستيکەرەکان.
- دانانی پاسکۆرد بۆ شاردنەوەی چاتەکان.
- باشترکردن و خێراکردنی کامێرا و ڤيديۆ.
- باشترکردنی ديزاين.
- بەئاسانی بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی سايتی فەرمی تێلەگرامەوە بابەت بڵاوبکاتەوە.
لە ئێستادا ئەو ڤێرژنە بەردەستە و بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆرەوە تێلەگرامەکانيان نوێ بکەنەوەو بيکەنە دوايين ڤێرژن.
خەندان - سەربەست نەجمەدين
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


