کۆمپانيانی نيانتيچی ژاپۆنی بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی يارييە بەهێزەکان و پاش ئەو سەرکەوتنەی لە ياریی پۆکيمۆن گۆ ـدا بەدەستیهێنا لە ئێستاشدا بەهاوبەشی لەگەڵ ئەپڵ يەکێکی ديکەی بەرهەمهێنا.

لەو کۆنگرەيەی مانگی ئەيلولی رابردوو ئەپڵ ئايفۆن حەوتی نمايشکرد، لە بەشێکيدا باسی لە ياریی سوپەر ماريۆ کرد بۆ ئايفۆن و ئايپاد، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی بڵاوکردنەوەی بکەن، کە ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانيای نيانتيچ بەرهەمیدەهێنێت.

ريکلامێک لە يارييەکە

دواجار هەژماری ئاپ ستۆر لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، کاتی بڵاوکردنەوەو وەشانی ئەو يارييەی بۆ هەوادارانی ئاشکراکرد کە لە ١٥ی مانگی داهاتوو واتە (١٥ی کانونی يەکەم) بۆ سەرجەم وڵاتان کارا دەبێت.

لە ئێستادا ئەو يارييە (Super Mario Run) لە چەند وڵاتێک بۆ بەکارهێنەرانی سيستمی ئای ئۆ ئێس کارايە و دەتوانن ياریی پێبکەن، ئەم يارييەش هەندێکی بەخۆڕاييە و ئەگەر کەسێک بيەوێت ياریی بە ماريۆ بکات بە سەرجەم تايبەتمەندیيەکانييەوە دەبێت بڕی ٩،٩٩ دۆلار بدات.



خەندان - سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...