
کۆمەڵەی یونیکۆد ٥٦ ئیمۆجی نوێ بۆ موبایلە زیرەکەکان زیاددەکات کە لە نێویاندا ژنی لەچکپۆش و پیاوی ڕیشن هەیە لەگەڵ دایکێک کە شیر بە منداڵەکەی دەدات.
کۆمەڵەی یونیکۆد ڕایگەیاند "پۆشینی لەچک نیشانەیەکی گرنگە بۆ ژنانی موسڵمان و جولەکە و کاسۆلیک و کلدانی".
ئەەش دوای ئەوەدێت لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا کچێکی ١٥ ساڵی سعودی پێشنیازیکرد ئیمۆجی ژنی لەچکبەسەر زیاد بکرێت بۆ ئەوەی "ئیمۆجیەکە نوێنەرایەتی ملیۆنان ژن بکات کە ڕۆژانە لەچک دەپۆشن و شانازی پێوەدەکەن".
لە نێو ئیمۆجیە نوێکاندا چەندین ئاماژەی نوێ زیاد دەکرێن لەوانەش 'منداڵ و کەسانی گەورەو بەتەمەنی دوو ڕەگەز'، هەروەها ئیمۆجیەکانی 'ڕشانەوە' و' کەسێک کە سەری تەقیوەتەوە' و ' ژنان و پیاوان کە وەرزشی یۆگا دەکەن' زیاد دەکرێت.
کچەکە ناوی رایوف ئەلحومێدییە و دانیشتووی ئەڵمانیایە، لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێنی ئەمەریکی پێشتر وتی، نیگەرانە کە تا ئێستا ئیمۆجییەکەی لەو شێوەیە نییە تاوەکو ملیۆنان موسوڵمان لە جیهاندا بەکاریبهێنن.
ڕایوف پێشنیازەکەی ئاڕاستەی ڕێکخراوی "یونیکۆد کۆنسۆرتیۆم" کرد کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و کاری پێداچوونەوە و زیادکردنی ئیمۆجییەکانە لە مۆبایلەکاندا

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""