
ئەنتی ڤایرۆسی بایدۆ لە ١٠٠% بە بێ بەرانبەرە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، ئەنتی ڤایرۆسەکە ئامێری کۆمپیوتەرەکەت بە تەواوی دەپارێزێت لەبەردەم هەر ئەگەرێکی هاککردن و توشبونی ڤایرۆس و ترۆجان و ماڵوەرێک. بەکارهێنەر دەتوانێت ڕۆژانە هەر کاتێک پێویست بێت ئەنتی ڤایرۆسەکەی ئەپدەیت و نوێ بکاتەوە بەبێ هیچ تێچونێک. پرۆگرامەکە دەتوانێت هێز و بڕی خێرای کۆمپیوتەرەکەت بپارێزێت بە لابردنی زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ پلاگینی نادروست و خراپ لە نێو پێکاتە سۆفتوێریەکانی کۆمپیوتەردا،
دەتوانێت چاکسازی لە کێشە سۆفتوێریەکاندا بکات لە ڕێگەی چاککردنەوە و پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانەی کە لە سیستەمەکەتدا دروست دەبێت ، لە توانایدا هەیە بروەسەری کۆمپیوتەرەکەت بپارێزێت لە کاتی گەڕان لەنێو دونیایی وێب و ئینتەرنێتدا، سەرەڕای ڕێگەگرتن لە خاوبونەوەی هێڵی ئینتەرنێت بەهۆی دروستبونی ترافیک لە پێکهاتەی هێڵەکەتدا.
ئەنتی ڤایرۆسی بایدۆ توانای گرتن و وەستاندنی زیاتر ٨٥١٧٤٤ ڤایرۆسی جیاجیای هەیە لە هەر ڕۆژێکدا، پرۆگرامەکە دەتوانێت ڤایرۆسەکان بناسێت بە تەنها ٠.٢٥ هەر چرکەیەک، ئەمانەو چەندین جیکاراوەی پێشکەوتوتر ... بۆ بەدەسهێنان و داونلۆدکردنی پرۆگرامی ناو براو دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بایدۆ بکەی بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکە ...
کاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""