مارک زوکەربێرگ داهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبوک پلانی هەیە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی نادروستی فەیسبوک بکات.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، فەیسبوک حەوت ڕێگەچارەی نوێی بۆ ڕێگریکردن لە هەواڵە ساختەکان هەیە کە یەکێک لە ڕێگاکان چۆنیەتی دۆزینەوە و سەلماندنی ڕاستی و دروستی هەواڵەکانی فەیسبوکە.

زوکەربێرگ بڵاویکردەوە، "ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەین و ئەو بەرپرسیارێتیە بە جددی وەردەگرین بەڵام ئەو کارە لە ڕووی تەکنیکی و فەڵسەفەوە ئاڵۆزە ".

وتیشی، "هانی بەکارهێنەران نادەین بڵاوکردنەوەی بۆچونەکانیان لە فەیسبوک کەمبکەنەوە یاخود ببنە جیاکەرەوەی هەواڵە ڕاست و نادروستەکان".

ئەمەش دوای ئەوەهات ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک هۆکاری دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکایان بۆ هەواڵە ساختەکانی فەیسبوک گەڕاندەوە و ڕایانگەیاند هەواڵە نادروستەکانی فەیسبوک هۆکاری زیادبوونی دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپبووە.

زوکەربێرگ وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە و بە بیرکردنەوەیەکی (شێتانە) ناویبردن ،وتیشی لەسەدا ٩٩ ی ئەو هەواڵانەی لە فەیسبوک بڵاودەکرێنەوە ڕاستن.

یەکێک لەو هەواڵە نادروستانەی پێش هەڵبژاردنی فەیسبوک بڵاوبووەوە ئەوەبوو دێنزێل واشنتن ئەکتەری ناوداری هۆڵیود ستایشی ترەمپی کردووە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...