لەسەر ئینتەرنێت گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورت دابەزێنرا بەجۆرێک کاتێ لەمۆبایلی ئایفۆنەوە لێ دەدرێت یان لەئایپادەوە لەکاردەکەوێت و چارەسەری گرفتەکە نابێت ئەگەر بەزۆر ریستارتی پێ نەکەیت. ئەو گرتە ڤییدیۆییە ماوەکەی ٣ چرکەیە و کاتێ لەسەر ئامێرێکی بخەیتەکار کە بەسستمی iOS کاربکات دەبێتە ھۆی خاوکردنەوەی سستمەکە و دواتر راگرتنی لەکۆتاییدا. ئەمەش وایکردوە دوای ١٥ بۆ ٣٠ چرکە مۆبایلەکە لەکاربخات ھەرچەندە دیاریش نیە چۆن ڤیدیۆکە ئەو کێشەیە دەنێتەوە.

بەپێی چەناڵی Everything Apple Pro گرفتەکە کاریگەری دەبێ لەسەر سستمی iOS ی ئێستا یان مۆدیلە کۆنەکان و ڤێرژنی ٥ و مۆبایلی ئایفۆن ٤. بۆ چارەسەریش دەبێ بەزۆر بیکوژێنیتەوە و دابگیرسێنیەوە.


کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...