نامەیەکی ساختە پەیدا بووە و ھاکەران بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)ی دەنێرن، کە ھەوڵ دەدەن لە ڕێگای ئەم نامەیەوە، ژمارەی نھێنی و زانیارییە تایبەتییەکانت بدزن. ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئێستا ھاکەران بۆ دزینی زانیارییە تایبەتییەکان و ژمارەی نھێنی بەکارھێنەرانی فەیسبووک، ڕێگایەکی نوێیان گرتووەتە بەر و ھەوڵ دەدەن لە ڕێگای ناردنی نامەیەکی ساختەوە، بچنە نێو فەیسبووک و ماسنجەری فەیسبووکی کەسانی دیکە.
ئەم نامە ساختەیە کاتێک بۆت دێت، پێ دەچێت وێنەیەکت بۆ ھاتبێت، بەڵام وێنەکە نەکراوەتەوە، کە ئەمەش ساختەیە و وێنە نییە، ھەروەھا نابێت ھەرگیز لەسەر ئەو وێنەیە کلیک بکەن و پێویستە بە خێرایی بیسڕنەوە.
کاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



