
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا به‌شێوه‌يه‌كى گاڵته ئامێز سه‌يرى بڕيارێكى حكومه‌تى به‌رتانيا ده‌كات به‌وه‌ى كه هۆشدارى داوه‌ته وه‌زيره‌كانى كاتژمێرى جۆرى "ئه‌پڵ" له‌ده‌ست نه‌كه‌ن، له‌ترسى "هاكه‌رزى رووسيايى".
رۆژى دووشه‌ممه 10ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ريتانيا له‌ترسى سيخوڕى و دزپێكردنى پلان و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى به‌ريتانيا له‌لايه‌ن هاكه‌رزى رووسيايى، هۆشدارى داوه‌ته وه‌زيره‌كانى به‌هيچ شێوه‌يه‌ك كاتژمێرى كۆمپانياى ئه‌پڵ له‌ده‌ست نه‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى له ساته‌وه‌ختى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌ريتانيا، چونكه هاكه‌رزه رووسياييه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زانيارييه‌كان دزه‌پێ بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌رابردوودا ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كانى سه‌رده‌مى ديڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى به‌ريتانيا، له‌وانه مايكل غوف وه‌زيرى دادى پێشووى به‌ريتانيا، له‌يه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌ريتانيا كاتژمێرى جۆرى ئه‌پڵى له‌ده‌ست كردبوو، نامه ئه‌ليكترۆنييه‌كانى پێ ده‌خوێنده‌وه، كه ئه‌مه‌ش رێگه‌يه‌كى ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ى هاكه‌رزه‌كان له‌و رێگه‌يه‌وه بتوانن كۆنتڕۆڵى كاتژمێره‌كه بكه‌ن و هه‌رچى زانيارى هه‌يه دزه‌ى پێ بكه‌ن.
به‌مه‌زه‌نده‌ى حكومه‌تى به‌ريتانيا، كاتژمێر ئه‌پڵ، ساده‌ترين رێگايه بۆ ئه‌وه‌ى هاكه‌رزى رووسيايى به‌مه‌به‌ستى كارى سيخوڕى به‌كارى بهێنن، له‌به‌رامبه‌ريشدا ماريا زاخارۆفا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى به‌شێوه‌يه‌كى گاڵته ئامێز نووسيوييه‌تى "ئه‌مه چى رووده‌دات سه‌باره‌ت به كاتژمێر ئه‌پڵ؟"
كۆمپانياى ئه‌پڵ، كۆمپانيايه‌كى ئه‌مه‌ركييه، له 1 نيسان/ئه‌پريلى 1976 له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا دامه‌زراوه، كارى وه‌به‌رهێنان و دروستكردنى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانه، له ئێستادا به‌گه‌وره‌ترين كۆمپانياى جيهانى ناسراوه‌و كێبڕكێى كۆمپانياكانى ديكه‌ى جيهانى ئه‌ليكتڕۆنى ده‌كات و تاڕاده‌يه‌كى زۆريش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
