
کۆمپانیای گووگڵ، لەم ھەفتەیەدا مۆبایلێکی تایبەت بەخۆی نمایش دەکات، ئێستاش ڤیدیۆیەکی ئەو مۆبایلە بڵاو بووەتەوە.
ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) یەکەمین گرتە ڤیدیۆی مۆبایلی زیرەکی (پیکسڵ)ی تایبەت بە کۆمپانیای گووگڵی بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆکەش تەنیا شێوە و دیزاینی مۆبایلەکەیە.
پێشبینی دەکرێت، ڕۆژی سێشەممە 4/10/2016، کۆمپانیای گووگڵ مۆبایلە نوێیەکەی تایبەت بەخۆی نمایش بکات، ھەروەھا دەگوترێ، کە دەبێتە ڕکابەرێکی باشی ئایفۆن و گالاکسی.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
