
بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاگادار کراونەتەوە، کە نابێت وێنەیەکی پشیلەیەک لە ھەژمار (ئەکاونت)ی تایبەتیی خۆیان بڵاو بکەنەوە.
ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ھۆشدارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکی خستووەتە ڕوو، کە ئەگەر بەکارھێنەرانی فەیسبووک، لەنێو ھەژماری تایبەتیی خۆیان بڵاوی بکەنەوە، فەیسبووکیان لەکار دەکەوێت و ناتوانن چی دیکە ھەژمارەکەیان بکەنەوە، وێنەکەش پشیلەیەکە و قاتی لەبەردایە.
تا ئێستا ھۆکاری ئەم کێشەیە ئاشکرا نەبووە، بەڵام چەندین کەس لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پشیلەکە، ھەژماری تایبەتیی فەیسبووکیان داخراوە و نەیانتوانیوە جارێکی دیکە ئەو ھەژمارەیان بکەنەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""