کۆمپانيای سامسۆنگی کۆری، لە بەياننامەيەکیاندا ئۆفەرێکی نوێيان خستە بەردەست ئەو بەکارهێنەرانەی تا ئێستا گالاکسی نۆت حەوتيان لەلاماوە.
پاش ئەوەی بەهۆی تەقينەوەی باترييەکانيانەوە لەماوەی رابردوو سامسۆنگ بڕياری کشانەوەی ئەو جۆرە ئامێرانەی دا بەمەبەستی چاککردنيان، بەڵام دووبارە دوای خستنەوە بازاڕی گالاکسی نۆت حەوت هەمان کێشە لەناوياندا سەريهڵدايەوە.

هەربۆيە رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەو کۆمپانيا کشانەوەی خۆی لەو جۆرە ئامێرە راگەياند و بڕياری وەستاندنی دروستکردن و خستنەبازاڕی دا.
لە ئێستادا ئەو کۆمپانيايە لە هەوڵی ئاشتکردنەوەی بەکارهێنەرانیەتی و دەيەوێت لە رێگەی ئۆفەرێکەوە ئەو کەسانەی ئامێری گالاکسی نۆت حەوتيان لەلاماوە بۆيان بگۆڕێت بەهەر ئامێرێک کە خۆيان دەيانەوێت لەگەڵ وەرگرتنی ١٠٠ دۆلار.
واتە سامسۆنگ ئامادەيە بەپێدانی ١٠٠ دۆلار و ئەو ئامێرەی کەسی خاوەن گالاکسی نۆت حەوت مەبەستييەتی مامەڵەيان لەگەڵ بکات لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەيان.
بەپێی راگەياندنەکان بێت ئەگەر لە گالاکسی نۆت حەوت دا ئەو کێشەيە نەبوايە کە دەبێتە هۆی تەقينەوەی باترييەکانيان دەبووە باشترين بەرهەمی سامسۆنگ، بەڵام بەپێچەوانەوە هەڵەيەک کە تا ئێستا نەزانراوە چييە وای لە سامسۆنگ کرد خراپترين جۆری مۆبايل دروستبکات و ناوی بە خراپ بڵاوبێتەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""