ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاويانکردەوە، کێشە کەوتۆتە کۆمپانيای ئەپڵ لە نوسينگەی تايبەتيان لە ئوستوڕالياو بەوهۆيەشەوە چەند کارمەندێکيان دوورخستووەتەوە.
لەوبارەيەوە پێگەی بی بی سی بەڕيتانی رايگەياند، لقی کۆمپانيای ئەپڵ لە ويلايەتی کوينزلاند لە ئوستوڕاڵيا بەهۆکاری بڵاوکردنەوەو دزەپێکردنی وێنەی ناو مۆبايلەکانی ئەو کۆمپانيايە لە بەشی چاککردنەوەی ئامێرەکان کێشەيەکی گەورە رووبەڕووی ئەپڵ بووەتەوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەيە ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە چەند کارمەندێکی ئەو نوسينگەيە چەندين وێنەی کڕيارەکانيان کە لەناو مۆبايلەکاندا بووە لەنێوان خۆياندا ئاڵوگۆڕ پێکردووەو گەينراوەتە دەرەوەی کۆمپانياکەيە، هەربۆيە ئەپڵ بڕياری دوورخستنەوەی ئەو کارمەندانەی داوە.
لە بەياننامەيەکی فەرميشياندا، ئەپڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە هەرچەندە بەڵگەی تەواوی لەسەر ئەو بابەتە بەدەستنەکەوتووە بەڵام بەهۆی خراپی مامەڵە و نەگونجاندنيانەوە لەگەڵ ياسای کۆمپانياکە بڕياری دوورخستنەوەی کارمەندەکانی داوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""