
دوای ئەوەی سیستەمی ئاسایی وای فای سەركەوتوو نەبووە لە بڵاوكردنەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەشێوەیەكی بەردەوام و بەیەك ئاستی خێرایی، زانایانی بواری ئای تی سیستەمێكی تریان بۆ بەرەو پێشبردنی خزمەتگوزاری وای فای دۆزیەوە.
تیمێكی پەیمانگەی ماساتشۆستسی تەكنەلۆژی لە ئەمەریكا رایدەگەیەنن كە چارەسەری ئەو دۆخەیان دۆزیوەتەوە، ئەویش لە ڕێگەی سیستەمی "Mega MIMO" كە بەهاوكێشەیەكی وەها كار دەكات، هەرچەند ژمارەی بەكارهێنەرانی هێڵی (وای فای)یەكە زۆرتریش بن، ئەوا كار لە بەردەوامی و خێرایی ئینتەرنێتەكە ناكات.
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە لە ناوچە قەرەباڵخەكانی وەك سەنتەری شارەكان و فڕۆكەخانە و هۆتێل و ئاهەنگ و هۆڵەكانی كۆنگرەكاندا كێشەیەكی گەورە و هاوبەشیان بریتیە لە نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتی شیاو، چونكە كاتێ گوشار زۆر دەبێ، سیستەمی وای فای ئاسایی لەكار دەكەوێ یان زۆر خاو دەبێتەوە.
رۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە كە سیستەمی نوێی Mga MIMO 2.0 دەتوانێ ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و وابكات وای فای ئێستە سێ هێندە خێرا بێت و بۆ دوو هێندەی دووری ئێستەش لەرەكانی ئینتەرنێت بگوازێتەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""