
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی، كه به‌م دواییانه زانكۆى كارنیجی میلۆن، ئه‌نجامی داوه، ئاشكراى كرد، له‌نێو هه‌موو چالاكییه‌كانى ڕۆژانه كه له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى "فه‌یس بووك" ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ده‌ركه‌وتووه، نووسینى كۆمێنتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكى نزیكه‌وه، باشترین كاره كه وره‌ت به‌رز بكاته‌وه و كه‌شێكى دڵخۆشكه‌رت پێ ببه‌خشێت به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه.
له ڕاپۆرتێكدا كه گۆڤارى "بیتیسبێرج پۆست جازیت"ـى ئه‌مریكی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه :" بێ گومان لایككردن گرنگه، به‌ڵام هه‌ستی خۆشحاڵى بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر درووست ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێكى نزیكت ئه‌ركى كێشا بێت و كۆمێنتێكى تایبه‌تى بۆت نووسی بێت".
له‌و باره‌یه‌وه، "موویرا بۆرك" یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمى توێژنه‌وه‌كه، گوتى :" كاتێك كۆمێنتێك له فه‌یس بووك بۆ هاوڕێیه‌كت ده‌نووسیت، ئه‌وه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، تۆ گرنگى به‌و كه‌سه ده‌ده‌یت، ئه‌وه‌ش نامه‌یه‌كی تیادایه به دڵنیاییه‌وه به خوێندنه‌وه‌ى كۆمێنته‌كه، پێی ده‌گات".
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له 1900 به‌شداربووى (فه‌یس بووك) له 21 وڵاتى جیاجیادا، به‌شدارییان تیادا كردووه، هاتووه :" ئه‌گه‌ر كه‌سێك به درێژایی یه‌ك مانگ له‌لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه كۆمێنتى بۆ بنووسرێت، هه‌ستێكى خۆشى لا درووست ده‌بێت كه هیچ جیاواز نابێت له هه‌ستى ئه‌و كه‌سه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌كات".
هاوكات، ڕۆبێرت كراوت، كه یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانى توێژینه‌وه‌كه، گوتى :" هۆكارى ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى كه كۆمێنتى كه‌سێكى نزیك له فه‌یس بووك پێت ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌یه: ئه‌و ژیانه خه‌یاڵییه‌ى له ئینته‌رنێتدا ده‌یبینین له‌گه‌ڵ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى ڕۆژانه‌مان به‌یه‌ك ده‌بستێته‌وه، بۆیه ئه‌وكات هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى له ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندیمان درووست كردووه، خه‌یاڵ نییه، به‌ڵكۆ هاوڕێ و دۆستى نزیكن و ده‌توانین له هه‌ركاتێك بمانه‌وێت پێیان بگه‌ین".

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""