گوگڵ ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پاراستنی سستمی ئەندرۆید لەھەر گرفتێک بەڵام سەرباری ئەوەش تیمێک لەتوێژەرانی 
کۆمپانیای Trend Micro گرفتی پرۆگرامێکی ڤایرۆسی نوێیان ئاشکراکرد کەتوشی ئەم ئامێرانە دەبێت کەبەسستمی ئەندرۆید کاردەکەن.
ئەم بەرنامەیە بە Godless ناسراوە و توانای دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی تری ھەیە لەسەر ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێت بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەی ھاوکات دەکرێ لەدووریشەوە ئەنجام بدرێت، ئەم پرۆگرامە دەکرێ لەدووریشەوە کۆنترۆڵ بکرێ و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ریکلامی نەگونجاو و ناشایستە ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڕەشە بۆ دروستکردنی دەروازەی شاردنەوە و سیخوڕی بەکارھێنان. 
ئەوەی تائێستا ئاشکراکراوە کەپرۆگرامە ڤایرۆسییەکە ئەو ئامێرانە دەگرێتەوە کەبەسستمی ئەندرۆید لولی پوپ ٥.١ یان کۆنتر کاردەکات بەمانای ئەوەی ئەگەر بەسستمی Marshmallow کاردەکات پارێزراوە.
دەریشکەوتوە کەئەم ئەپڵیکەیشنە کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر ٨٥٠ ھەزار ئامێر لەجیھاندا تائێستاش چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

مالپه‌ری زانیاری

به‌سووباسه‌وه‌ وه‌ركیراوه‌




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...