تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام کە لە رێگەی ئاپەکەيانەوە بۆ سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، زيادکردنی تايبەتمەنديی گەورەو بچووکردنەوە (zoom)ـيان زيادکرد.
يەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەو ئاپە ئەوەيە بەکارهێنەر دەتوانێت و وێنە و ڤيديۆ پۆست بکات، بەمەرجێک ڤيديۆکە خولەکێک تێنەپەڕێنێت.
ڤيديۆی کارەکە
لە ئێستادا ئينستاگرام زوومی بۆ وێنە و ڤيديۆکان زيادکردووە، کە لەو رێگەيەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی وێنە و ڤيديۆکان بهێنێتە پێش و بچوکيشيان بکاتەوە، جا ئەو فايلانە هی خۆی بێت يان بەرانبەرەکەی، بەکارهێنەر دەتوانێت زووميان بکات.
بەکارهێنەرانی ئاپی ئينستا لەسەر سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەتوانن لە رێگەی نوێکردنەوەی ئاپەکەيان ئەو تايبەتمەندييە بۆخۆيان زياد بکەن.
مالپهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



