twana sabah muhammad
کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت چیتر کێشەیەکی زۆر باو لەناو ئایفۆندا نەھێڵێت و ئەوەش بریتییە لە وێنەی لێڵ لەکاتێکدا دەست دەجووڵێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵی ئەمەریکی دەیەوێت سیستەمێک بەناوی (Optical Image Stablisation) لەناو ئایفۆن ٧دا جێگیر بکات، ئەو سیستەمە وادەکات بە جووڵەی دەست ھیچ کات ھاوێنەکانی کامێرای ئایفۆن نەجووڵێن و وێنەی لێڵ نەگرن، ھەروەھا ھاوێنەکە لەگەڵ جووڵەدا وەک ئاو لە ئاستی خۆیدا دەمێنێتەوە و لەگەڵ جووڵەی دەستدا وێنەکان تێکناچێت.
ھاوکات ئەپڵ لەگەڵ ئەو سیستەمەشدا دوو ھاوێنە بۆ کامێرای ئایفۆن ٧ دادەنێت و ئەوەش روونییەکی زیاتر دەدات بە کامێرا و وێنەکانی، دەگونجێت بە ھەردوو ھاوێنەکە لە دوو گۆشەی جیاوازەوە وێنەکەت بۆ زۆر جوان بکەن.
مالبهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



