ئەپلیکەیشنێک دەتوانێت سوودێکی زۆر بە شۆفێران بگەیەنێت و ئەگەر شۆفێریت پێویستە ھەر ئێستا ئەو ئەپلیکەیشنە دابەزێنیت.

ئەو ئەپلیکەیشنە ناوی (Romex MyFix)ە و لەسەر جی پی ئێسی مۆبایلەکەت کاردەکات و ھەرکات ھەست بکات لە (٦کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) خێراتر لێدەخووڕیت دەستبەجێ مۆبایلەکەت قفڵ دەکات، ھەروەھا لەگەڵ ئەوەشدا ناھێڵێت ھیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و نامەیەکت بۆ بێت و ئەوەش دەتپارێزێت لە ھەر رووداوێکی نەخوازراو لەکاتی شۆفێریدا.

ھاوکات دەتوانیت ھێدفۆنی بلوتوس بەکاربھێنیت و تەنھا لەو کاتەدا ئەگەر ھێدفۆنەکەت پەیوەست کردبێت بە مۆبایلەکەوە رێگە دەدات وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی بدەیتەوە، ھەروەھا ئەگەر سەرنشین بیت ئەوا پێی دەڵێیت و رێگە دەدات مۆبایلەکەت بەکاربھێنیت، بۆ دابەزاندنیشی دەتوانیت لە گووگڵ پلەی ناوەکەی بنووسیت و ئەپلیکەیشنەکە تەنھا لە ئەندرۆیددا بەردەستە.

مالبه‌ری زانیاری

twana sabah muhammad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...