لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرفتێکی نوێ لە ژمارەیەکەی زۆر لە ئایفۆنەکاندا دەرکەوتووە کە تائێستاش لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە چارەسەر نەکراوە. ئەم گرفتە زۆربەی میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و بە تەچ دزیز یان نەخۆشی لەمس (Touch Disease) ناوهێنراوە.

 ئەو ئایفۆنانەی کە ئەم گرفتەیان تێدایە بریتین لە ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پلەس کە یەکەمین ئایفۆنە قەبارە گەورەکانن کۆمپانیای ئەپڵ بلاویکردوونەتەوە.

گرفتەکەش بریتییە لە کارنەکردنی لەمسی شاشە لە مۆبایلەکەدا بەجۆرێک کە بەگۆڕینی شاشەکەش کێشەکە چارەسەر نابێت، بەڵکو گرفتەکە لەسەر ئاستی پرۆسێسەر و لە بەشی ناوەوەی ئایفۆنەکەدایە.

لە ئیستادا ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ٦ ڕووبەڕووی ئەم گرفتە بوونەتەوە کە بە نزیکەی ١١% هەموو بەکارهێنەرەکانی دادەنرێن.

تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠٩ ئایفۆن ٦ بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی چوار لە کۆگاکانی ئەپڵ کراون.

پێدەچێت دەرکەوتنی ئەم گرفتە کاریگەری خراپی لەسەر پێگەی ئایفۆنە نوێکەی ئەپڵ هەبێت کە چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوو ساڵ بەسەر ئاشکراکردنی ئایفۆن ٦دا تێنپەڕیوە، بەڵام دوچاری لەکارکەوتن بوونەتەوە و کۆمپانیای ئەپڵیش لە ئاستیدا دەستەوسانە.

مالپه‌ری زانیاری

ئاماده‌كردن:توانا صباح محمد


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...