دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆس ھەمووان سەرسام کردووە چونکە دەتوانێت چەندین کار بەبێ پرسی بەکارھێنەر بکات.
ئەو ڤایرۆسە نوێیە ناوی (Godless)ە و لە چەندین ئەپلیکەیشنی ناو گووگڵ پلەیدایە و ھەرکات لەگەڵ ئەپلیکەیشنێکدا بێتە ناو مۆبایلەکەتەوە ئەوا مۆبایلەکەت تێکدەدات، ڤایرۆسەکە بەبێ ئاگاداریی بەکارھێنەر چەندین ئەپلیکەیشنی باوەڕپێنەکراو بەئارەزووی خۆی دادەبەزێنێت و ڤایرۆسی زۆر زیاتر دەچێتە ناو مۆبایلەکەتەوە.

ھاوکات ڤایرۆسەکە ئەو بەکارھێنەرانەی کردۆتە ئامانج کە ڤێرژنی ٥.١ی ئەندرۆید بەکاردەھێنن، ئەوەی جێی ئاماژەیە سڕینەوەی ئەو ڤایرۆسە کارێکی زۆر سەختە و ناتوانیت بەئاسانی بیسڕیتەوە و پێویستە مۆبایلەکەت فۆڕمات بکەیت، ھەربۆیە پێویستە لەکاتی دابەزاندنی ئەپلیکەیشندا ئاگادار بیت و لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دایبەزێنیت و تائێستاش ٨٥٠ ھەزار کەس بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە تووشی کێشە بوون



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...