twana sabah muhammad
کەلێنی سکیوریتی لە دەیان ملیۆن مۆبایلی ئەندرۆیددا دۆزراوەتەوە کە مەترسی هاککردن و دزرانی زانیاریی لێدەکرێت.
ژمارەیەک توێژەر لە ڕێکخراوی چێکپۆینت توانیوانە کەلێنی سکیوریتی لە ژمارەیەکی زۆر لەو مۆبایلانەدا بدۆزنەوە کە کۆمپانیای ئەمەریکی کوالکۆم کاری تێداکردوون.
کۆمپانیای کوالکۆم، پرۆسێسەری مۆبایلی بۆ نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن مۆبایل لە جۆری ئەندرۆید دروست کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە تائێستا ئەو کەلێنانە لە هیچ هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا بەکارهێنرابن.
یەکێک لە توێژەرەکانی ڕێکخراوەکە دەڵێت "دڵنیام لەوەی کە لە سێ چوار مانگی داهاتوودا ئەم کەلێنانە بۆ مەبەستی هێرش بەکاردەهێنرێن".
هەروەها دەشڵێت "دۆزینەوەی کەلێنەکانی سکیوریتیش وەکو پێشبڕکێیەک وایە لە نێوان کەسانی باش و خراپدا لەوەدا کە کامیان زووتر دەیدۆزنەوە".
توێژەرەکان بۆ ماوەی شەش مانگ سەرقاڵبوون تاوەکو توانیویانە ئەو کەلێنانە لە بەرهەمەکانی کوالکۆمدا بدۆزنەوە.
لە بەرامبەردا کوالکۆم لەسەر شێوەی ئەپدەیتی سیستم چارەسەری بۆ ئەو کەلێنانە دروست کردووە، پاشان بڵاوی کردووەتەوە بۆ بەرهەمهێنی مۆبایلەکان، بەڵام مەرج نییە هەموو بەکارهێنەران ئەو ئەپدەیتانەیان پێ گەیشتبێت.
ڕێکخراوی چێکپۆینتیش ئەپێکی دروستکردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە ڕێگەیەوە بزانن ئایا مۆبایلەکەیان ئەو کەلێنەی تێدایە یاخود نا.
لیستی ئەو مۆبایلانەش کە ئەم کەلێنانەیان تێدا دۆزراوەتەوە ئەم مۆبایلانەی تێدایە:
· BlackBerry Priv
· Blackphone 1 and Blackphone 2
· Google Nexus 5X, Nexus 6 and Nexus 6P
· HTC One, HTC M9 and HTC 10
· LG G4, LG G5, and LG V10
· New Moto X by Motorola
· OnePlus One, OnePlus 2 and OnePlus 3
· US versions of the Samsung Galaxy S7 and Samsung S7 Edge
· Sony Xperia Z Ultra
مالبهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



