twana sabah muhammad
کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە ساڵی داهاتوو زیاتر لە سێ ئایفۆن بخاتە بازاڕەوە. یەکێکیش لە ئایفۆنەکان خاوەنی تواناییەکی زۆر دەبێت و هاوشێوەی مۆبایلە نوێکانی سامسۆنگ شاشەیەکی چەماوەی دەبێت.
دوو ئایفۆنەکەی دیکە لەسەر شێوەی ئایفۆنەکانی پێشووتر ڕووکاری شاشەکانیان تەخت دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگ شاشەی ئایفۆنە نوێیەکان بۆ کۆمپانیای ئەپڵ دابین بکات. بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە بەهۆی زۆری خواست لەسەر ئایفۆنەکان و مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەیەکەوە نەتوانێت تەواوی شاشەکان دابین بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای فۆکسکۆنی تایوانی دەیەوێت پشکی خۆی لە دابین کردنی شاشە بۆ ئایفۆنی داهاتوو دەست بکەوێت. بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی ساڵێکە دەستی کردووە بە دروستکردنی شاشە بە تەکنەلۆژیای ئۆلێد.
تەکنەلۆژیای شاشەی ئۆلێد (OLED) کۆمپانیای سامسۆنگ تیایدا. ئەم شاشە نوێیە توانای دەرخستنی ڕەنگەکانی زیاترە و خێراتر کاردەکات. هەروەها گۆشەی بینین تیایدا فراوانترە و کەمتر باتری سەرف دەکات.
مالبهری زانیاری
لهكاتی بلاوه كردنهوه بابته كانمان تكایه ئامازه بهسهرجاوه بكهن
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



