توانا صباح محمد
دەرکەوتنی وتەیەک لەسەر سیستەمی نوێی ئای ئۆ ئێس ھەمووانی سەرسام کردووە و ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئایفۆنی نوێ تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی تێدا دەبێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەکارھێنەرانی ڤێرژنی بێتای ئای ئۆ ئێسی ١٠ سەریان لەوە سووڕماوە کە جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر ئایفۆن دەرکەوتووە، ئەوەش لەکاتێکدا پیشان دراوە کە ئاو چۆتە ناو شوێنی بارگاویکردنەوەکەیانەوە و پێی وتوون کە دەبێت وایەری بارگاویکردنەوەکە لێبکەنەوە و خۆیان لە مەترسییەکانی بپارێزن.
ھاوکات ھیچ مۆدێلێکی ئایفۆن دژەئاو نییە تا ئەو ئاگادارکردنەوەیە لەسەر ئایفۆن دەربکەوێت، ھەربۆیە شارەزایان ئەوە بە دەرخەری ئەوە دەزانن کە ئایفۆن ٧ دژەئاو دەبێت و ھەرکات تەڕ بیخەیتە ناو ئاوەوە و شوێنی بارگاوی کردنەوەکەی تەڕ ببێت ئاگادار دەکرێیتەوە.
مالبهی زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



