لە نوێترين گۆڕانکاريياندا، ئينستاگرام کە نوێکردنەوەی بەرنامەکەيان ناردووە بۆ بەکارهێنەرانیان لەسەر سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، دەتوانن خزمەتگوزاری"Stories" بەکاربهێنن، کە لە بنەڕەتدا وەک سناپچات وايە و هاوشێوەی يەکترن.

لە خزمەتگوزاریی"Stories"ی ئينساتگرام، بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە و ڤيديۆکانی تيادا بڵاوبکاتەوە لەهەمان کاتيشدا دەتوانێت داتاکانی ناو مۆبايليش بەکاربهێنێت، لەم بەشەدا ماوەی مانەوەی پۆستەکان ٢٤ کاتژمێر دەبێت، لەوکاتە تێپەڕی بەشێوەيەکی خۆکارانە رەشدەکرێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی ئەو کەسەی پۆستەکان دادەنێت دەسەڵاتی سڕينەوە و پاشەکەوتکردنيشی پێدراوە بەر لەو وادەی سڕينەوەيە.

زيادکردنی ئەو بەشە پاش ئەوە هات، لە لەسەرەتای دروستبوونی سناپچاتەوە خەڵکێکی زۆر رووی لەو بەرنامەيە کردووە بەهۆی بوونی ئەو تايبەتمەندييەوە، هەربۆيە ئينستاگرام کۆپييەکی هەمان خزمەتگوزاری لە ئاپەکەيان زيادکرد و پێشوازييەکی گەرميشی لێکرا.

لە ئێستادا بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئاپ ستۆر، يان پلەی ستۆر ئينستاگرامەکەی نوێبکاتەوەو زيادکردنی ئەم خزمەتگوزارييە ببينێت و بەکاريبهێنێت.

چۆنيەتی بەکارهێنەرانی ئەو خزمەتگوزارييەش ئاسانە، بەکارهێنەر دەتوانێت کليک لەسەر ئەم ئايکۆنەی  بکات و ڤيديۆ يان وێنەی ئەو شتە بگرێت کە دەيەوێت بڵاويبکاتەوە، دواتر دەتوانی لەسەری بنوسيت و ئيمۆجی بۆ زياد بکەيت.

بۆ بينينەوەشی دەبێت کليک لەسەر (Your Story) بکەيت، وەک دەبينی رێژەی بينينی نووسيوە لەگەڵ ناوی ئەو هاوڕێيانەی سەيری وێنە يان ڤيديۆکانتی کردووە، ماوەی مانەوەی پۆستەکان لە "Stories" ٢٤ کاتژمێرە.

سه‌رجاوه‌ :خه‌ندان




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...