بەشێوەيەکی فەرمی، بەرنامەی ڤايبەر بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسيان لەسەرە نوێکرايەوە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گرنگەوە کە لە بەرنامەکانی هاوشێوەی دا بوونی نييە.

زۆرێک لەو کێشانەی لەلای بەکارهێنەر بێزارکەر بوو ئەوەبوو ئەگەر هاتوو بهاتايە کەسێک ئامێری مۆبايلەکەی بگۆڕێت يان فۆڕماتی بکات سەرجەم چاتەکانی دەسڕانەوەو تيادەچوون بەڵام لەم ڤێرژنە نوێيەدا ئەو کێشەيەش چارەسەرکرا.

ڤايبەر بە ڤێرژنی ٦.١ نوێکردنەوەی بۆ ئەو دوو سيستمەی سەرەوە ناردووەو ئاماژەشی بەوەداوە لە ئێستادا بەکارهێنەرانيان دەتوانن وێنەی جوڵاو و بەدەر لەوانەی ڤايبەر بۆ يەکتر بنێرن.

هەروەها راشيانگەياندووە هەموو بەکارهێنەرێکی ڤايبەر دەتوانێت چاتەکەی پاشەکەوت بکات و لەلای خۆی هەڵيبگرێت بۆ ئەوەی لەکاتی گۆڕينی ئامێرەکەی يان هەر هۆکارێکی ديکە بتوانێت دەستی بکەوێتەوەو بيخاتەوە ناو ڤايبەر ئەمەش کارئاسانييەکی باشی بۆ بەکارهێنەرانی کردووە.

کۆتا خزمەتگوزاريشيان ناردنی پارە و باڵانسە، بەڵام ئەمەيان تەنيا بۆ ٥٠ وڵات بەردەستە و کاراکراوە.

بەکارهێنەرانی ئايفۆن و گالاکسی و هاوسيستمەکانی دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆرەوە ڤايبەرەکانيان نوێبکەنەوە يان لە رێگەی ئينتەرنێتەوە کۆتا ڤێرژنی دابگرن.

بو هه‌ركیشه یك ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئه‌كاونته‌ بكه‌ن
Admein


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...