لە کۆتا نوێ بوونەوەی دا بۆ سيستمی ئەندرۆيد، لەلايەن فەيسبوکەوە دەسەڵات بە بەکارهێنەرانی مەسنجەر درا بەخواستی خۆيان رەنگی چات بگۆڕن کە پێشتر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست کرابوو.
مەسنجەر لە رێگەی پەڕەی خۆيانەوە لە فەيسبوک، بڵاويانکردەوە لە ئێستادا بەکارهێنەر دەتوانێت تايبەتمەندی گۆڕينی چات بەکاربهێنێت، کە هەر چاتێک رەنگێکی تايبەتی بداتێ.

ئەمەش بۆ زياتر جوانترکردن و بێزارنەبوونی بەکارهێنەرانە لەکاتی چاتکردندا لەگەڵ يەکتر، ئەمەش گروپ چاتەکانيش دەگرێتەوەو بەهەمان شێوە دەتوانرێت رەنگەکانی بگۆڕدرێت.
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش بەکارهێنەر دەبێت بچێتە سەر چاتی ئەو کەسەی کە دەيەوێت رەنگەکە بگۆڕێت، دوای کرتە کردن لەسەر ناوەکەی دواتر بچۆ سەر بەشی "Details" ئينجا لەوێ کرتە لەسەر "Color" بکە و رەنگێک بە خواستی خۆت هەڵبژێرە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...