کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی بەفەڕمی کاتی نمایشکردنی ئایفۆن ٧ی ئاشکراکرد و ئەوەش بووەھۆی سەرسامیی ھەمووان.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵی ئەمەریکی بانگھێشتنامەی بۆ تەواوی کەسایەتی و رۆژنامەنووسەکان ناردووە بۆئەوەی لە نمایشێکدا لە ٧ی مانگی داھاتوو و کاتژمێر ٩ی شەو بەکاتی ھەرێمی کوردستان ئامادەبن، بەڵام بەپێچەوانەی بانگھێشتنامەکانی پێشووەوە ھیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەو ئامێرانەوە نەنووسیوە کە نمایشیان دەکات، بەڵام تەنھا ئایفۆن ٧ لەئارادایە و ھەربۆیە ھەمووان بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو وادەیەن.
ھاوکات لەبانگھێشتنامەکەدا چەند بازنەیەکی رەنگاورەنگ بەدی دەکرێت و شارەزایان پێیان وایە ئەپڵ تەکنەلۆژیایەکی نوێی کامێرای لە ئایفۆن ٧دا جێگیر کردووە، ھەروەھا ئەوەش بریتی دەبێت لەوەی کامێرای ئایفۆنی نوێ لەکاتی زوومکردندا وێنەکان تێکنادات و لەگەڵ ئەوەشدا لەرزینی دەست وێنەکان لێڵ ناکات و دوو ھاوێنە لە ئایفۆنی نوێدا بەدی دەکرێت.
بهسوباسهوه وهركیراوه
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



