بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەکارھێنەرانی ئایفۆن کێشەیەکیان لە مۆبایلەکەیاندا بۆ درووست بووە و ئەوەش ھەمووانی سەرسام کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەکارھێنەرانی ئەپڵ کێشەیەکی گەورەیان بۆ درووست بووە و ناتوانن ئاپ ستۆر بکەنەوە و ھیچ ئەپلیکەیشنێک دانابەزێنرێت، ھەروەھا سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کڕینی ئەپلیکەیشنەکان لەکارکەوتووە، ئەوەش لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا و بەتایبەت ئەمەریکا و کەنەدا ھەستی پێکراوە.

ھاوکات کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەپڵ سیستەمی تایبەت بە ستۆرەکانی ئەپدەیت کردۆتەوە و بەوشێوەیە کێشەکانی دەرکەوتوون، کێشەکە لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆوە بەکاتی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و لەئێستادا ئەپڵ خەریکی چارەسەر کردنیەتی.

مالپه‌ری زانیاری


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...