توانا صباح محمد
دەوترا کە ئایفۆن ٧ دژەئاو دەبێت و دەتوانیت بۆ ھەر شوێنێک بتەوێت بیبەیت لەگەڵ خۆتدا، بەڵام پێدەچێت ئەپڵ بەنیازی درووست‌کردنی ئایفۆنێکی لەوشێوەیە نەبێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵ بەنیاز نییە ئایفۆنێکی دژەئاو درووست بکات کە ھیچ کات ئاوی تێنەچێت، بەڵام تەنھا ئایفۆن ٧ زیاتر لە ئایفۆن ٦ ئێس بەرگەی تەڕبوون دەگرێت و ئەگەر تەڕ ببێت خراپ نابێت، ھەروەھا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی تائێستا ئەپڵ بۆندی لەگەڵ ھیچ شوێنێکدا نەکردووە بۆ بە دژەئاوکردنی ئایفۆن ٧.
ھاوکات ئەپڵ گۆڕانکاری لە دوگمەی ھۆمی ئایفۆندا دەکات و چیتر پێویستە ناکات پەنجەی لەسەر دابگریت و دەبێت بە لەمس، ھەروەھا ئەوەش کێشەی جامبوونی دوگمەی ھۆم ناھێڵێت کە ھەندێک لە بەکارھێنەران تووشیان دەبوو.
بویه ئهبل ده‌ویت به‌كار هینانی لیان نیكه‌ران نه‌بن هه‌ولی به‌رهه‌می نوی‌و باشتر ئه‌ین
مالبهری زانیاری
هه‌موو كه‌س ئازاده له‌بردنی بابتهكانمان به مه‌رجیك
ئامازه بهسهرجاوی بابه‌تكه بده‌ن له‌كه‌ل ریزمان
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



