twana sabah muhammad

ھاکەران فێڵێکی نوێ بەکاردەھێنن بۆ دزینی وشەی نھێنی ئەکاونتی بەکارھێنەرانی ئایفۆن و دەتوانن ئایفۆنەکەشی لێ بسەنن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ھاکەران نامەیەک بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن دەنێرن کە پێیان دەڵێت مۆبایلە ونبووەکەیان دۆزراوەتەوە و نامەکەش لەشێوەی نامەیەکی ئەپڵدا دەردەکەوێت، ھەروەھا لەسەر بەکارھێنەرانی پێویست دەکەن کە ئەکاونت و وشە نھێنییەکەیان لێبدەن و بەوشێوەیە دەتوانن بچنە ناو ئەکاونتەکەیانەوە و ئەگەر ئایفۆنەکەیان لابێت ئەوا دەبێتە ھی خۆیان.

ھاوکات ئەگەر بەڕاستی ئایفۆنەکەت ون کردبێت ئەوا لەوانەیە بکەویتە ناو داوەکەوە و ئەو بەکارھێنەرانەی کە زمانی ئینگلیزی نازانن لەوانەیە وشە نھێنییەکەیان بدەن بەدەستەوە، ھەربۆیە پێویستە زۆر وریا بیت و ھیچ شتێک لەخۆتەوە نەکەیت لەکاتێکدا نامەیەکی وەھات بینی و کەسێکی شارەزای لێ ئاگادار بکەیتەوە.

وه‌ركیراوه‌ snnc englize


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...