کێشەیەک لە سیستەمی زۆربەی ئایفۆن و ئایپادە نوێکاندا دۆزراوەتەوە، ئەم کێشەیە لە دانانی هەندێک بەرواردا روودەدات و ئامێرەکە لەکار دەخات و چاک کردنەوەی ئاسان نییە.
بەکارهێنەران لە پێگەی (رێدیت)، لە بڵاوکراوەیەکی بەشی r/jailbreak، باس لە هەڵەیەکی نێو سیستەمی ئامێرە نوێکانی ئەپڵ دەکەن کە ئەگەر بەروارەکانیان بگۆڕیت بۆ ١ی کانونی دووەمی ١٩٧٠ ئامێرەکە لەکاردەکەوێت.
بەگوێرەی ئەم بڵاوکراوەیە، کردنەوەی سێتینگی ئامێرەکەو گۆڕینی بەروارەکەی بۆ١ی کانونی دووەمی ١٩٧٠ و پاش رێستارت کردنەوەی ئامێرەکە، تەنها وێنەی لۆگۆی ئەپڵ دێتە سەر شاشەکە و هیچ فەرمانێک جێبەجێ ناکات.
راستەوخۆ پاش ئەم بڵاوکراوەیە، چەندین ڤیدیۆ بۆ تاقیکرندەوەی ئەم کێشەیە خرانە سەر پێگەی یوتیوب، ئەمە هەندێکیانن:
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
بیروبۆچوونی زۆر دەربارەی هۆکاری لەکارکەوتنی ئەم ئامێرانە بڵاوبۆتەوە و زۆرێک لە شارەزایان دەیگەڕێننەوە بۆ سیستەمی ناوچەی کاتی (Time Zone)ی ئامێرەکە.
بە پێی وتەی ئەو کەسانەی ئەم هەڵەیەیان تاقیکردووەتەوە، ئەم کێشەیە بەتایبەتی لە ئایفۆن ٦دا هەیە و تاکە چارەسەر بۆ بەکارخستنەوەی ئایفۆنەکە، کردنەوەی ئامێرەکەیە و لابردن و دانانەوەی باترییەکەیەتی.
admin;twana sabah muhammad
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




