بێگومان زۆر بەرنامە هەيە کاری يوتيوب دەکات و بەکارهێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت، وە ئەو ڤيديۆيەی دەيەوێت لێی بدات و دواتر لەلای خۆی پاشەکەوتی بکات.
بەڵام لەو نێوانەدا بەرنامەيەک هەيە کە رۆڵی يوتيوبی هەيە و خاڵێکی جياوازيکەريشی لەگەڵ سەرجەم ئەو بەرنامانەی ديکەدا هەيە کە ئەويش ئەوەيە لە کاتی لێدانی ڤيديۆيەکدا بەکارهێنەر دەتوانێت بەرنامە و پەڕەکانی ديکەی مۆبايلەکەی بکاتەوە بەبێ ئەوەی ئەو ڤيديۆيە دابخرێتەوەو نەمێنێت.





ئەو بەرنامەيەش ناوی "FlyTube"ـە کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام لەلايەن گوگڵەوە بۆ چەند وڵاتێک لابراوە لە پلەی ستۆر، بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئينتەرنێتەوە دايبگرێت ياخود کليک لێرە بکەن بۆ داگرتنی.
ئەو بەرنامەيە تايبەتە بە سيستمی ئەندرۆيد و بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانی دەبێت واتە بۆ ئای ئۆ ئێس نابێت.




خەندان – سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...