بەرەبەيانی ئەمڕۆ، گروپە هاککەرە مەترسيدارەکەی جيهان هەژماری فەرمی دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەری لەناو تۆڕەکەی خۆيدا هاککرد.
جاک دۆرسی، ئەو گەنجە بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەری دامەزراند و کرديە شۆڕشێکی نوێ لە بواری تەکنەلۆژيا و ئينتەرنێتدا، کە لەماوەيەکی کەمدا بەکارهێنەری زۆری بۆ پەيدابوو.

Hacked Twitter CEO Jack Dorsey OurMine

بەڵام گروپی "OurMine" لە بەرەبەيانی رۆژی يەکشەممەدا، توانييان دزە بکەنە هەژمارەکەيەوەو دەستی بەسەردا بگرن و هاکی بکەن.
ئەو گروپە لەکاتی هاککردنی هەژمارەکەی جاکدا پەيامێکيان جێهێشتووە و نووسيويانە " سڵاو، ئەوە (OurMine)ە، ئێمە ئاسايشی تۆمان تاقيکردەوە، سەردانی پێگەکەمان بکە."
جێگەی بيرهێنانەوەيە لەماوەی رابردوو ئەم گروپە هەژماری دوو کەسايەتی دياريان لە تۆڕەکانی تويتەر و کوۆرا هاککرد کە ئەوانيش مارک زوکەربێرگ و سۆندار پێچای بوون.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...