یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی زۆرێک لە ئامێرەکانی ئایفۆن تیایاندایە و رێژەیەکی بەرچاو لە بەکارهێنەران ئاگاداری نین، بریتییە لەو سیستەمەی نێو مۆبایلەکە، کە زانیاری دەربارەی ئەو شوێنانە تۆماردەکات، کە هەڵگری ئامێرەکە سەردانیان دەکات.

خزمەتگوزاری  "Frequent Locations" لە حوزەیرانی ٢٠١٣دا، بە فەرمی لە لایەن ئەپڵەوە بڵاو کرایەوە و بەپێێ چەند لێکۆڵینەوەیەک، ساڵی ٢٠١٤ ئەم خزمەتگوزارییە لە ٩٠%ی ئایفۆنەکاندا بەکاربووە و زانیاری لەسەر هاتوچۆ و کاروباری بەکارهێنەر کۆدەکاتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە جێکەوتی ئەو شوێنانە تۆمار دەکات، کە هەڵگری ئامێرەکە سەردانیان دەکات، هەروەها کات و ماوەی مانەوەش لەو شوێنەدا تۆمار دەکات.

ئەوانەی نایانەوێت ئەم زانیاریانە بدەن بە دەستەوە و تۆمار نەکرێن، ئەتوانن بە ئاسانی خزمەتگوزرییەکە لەکار بخەن، بەم شێوەیە:
سەرەتا Settings  بکەرەوە، پاشان بچۆ نێو Privacy Options، لێرەوە بچۆ ناو Location Services، وەرە خوارەوە و System Services  هەڵبژێرە، لێرەوە Frequent Locations لەکاربخە.

sarchwa xandan



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...