زۆرجار لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەی ڤايبەردا و کاتێک
لەگەڵ بەرانبەرەکەمان پەيوەندی دەبەستين چەند فايلێکی وێنە و ڤيديۆييمان بۆ دێت.
لەدوای بينينی ئەو فايلانەش بەپێی تايبەتمەندييەکی خودی
بەرنامەکە لەناو مۆبايلەکانمان سەيڤ دەبن و هەڵدەگيرێن
هەرکات بەکارهێنەر ويستی دەتوانێت لە بەشی گەلەری مۆبايلەکەيەوە بيدۆزێتەوە.
بەڵام رەنگە زۆر جار بمانەوێت بەشێوەيەکی خێرا وێنەيەک
يان ڤيديۆيەکی تايبەت کە لە ڤايبەرەوە بۆمان هاتووە بيدۆزينەوە،
بۆ ئەو مەبەستەش خودی بەرنامەکە تايبەتمەندييەکی بۆ ئەو کارە دروستکردووە.
تايبەتمەندييەکەش ئەوەيە لەکاتی چاتکردن لەگەڵ
هەر کەسێکدا، لە بەشی سێتينگەکەی بەشێک هەيە بەناوی
"Media" بە کرتە کردن لەسەری سەرجەم ئەو وێنە و ڤيديۆيانە
دەهێنێت کە لەلايەن ئەو کەسەوە بۆت نێردراوە.
بۆ روونکردنەوەی زياتر سەيری ئەم وێنەيە بکەن:
.................................................
.................................................
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""





