ڤايبەر بەهۆی خزمەتگوزارييە گرنگ و تايبەتمەندييە بەسوودەکانييەوە بووەتە بەرنامەيەکی سەرکەوتوو لە بواری تەکنەلۆژيا و پەيوەندييەکاندا.

زۆرێک لە ئێمە لەکاتی بەکارهێنانی ڤايبەردا هەست دەکەين باتری مۆبايلەکانمان زووتر دادەبەزێت و بارگاوييەکەی خاڵی دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو بەرنامەيەوەيە چونکە تەلەفۆن و چاتی پێ ئەنجامدەدرێت.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەند بەکارهێنەرێکی ئەو بەرنامەيە بێزاریی خۆيان پێشاندا لەبەرانبەر ئەو زوو دابەزينەی باتری مۆبايلەکانيان هەرچەندە بەردەوام کار بە ڤايبەر ناکەن.

لەلايەن خۆشيانەوە گەشەپێدەرانی ڤايبەر رايانگەياند بوونی تايبەتمەندييەک لە ڤايبەر وا لە بەکارهێنەرانی دەکات لەکاتی داخستنی مۆبايلەکانيان بەشێوەيەکی کاتی، بەڵام باترييەکان بەکاربهێندرێت و بارگاوييەکەی دابەزێت چونکە بەردەوام وايەرلێسەکانيان کاردەکات و لە ڤايبەريش لەسەر هێڵن.

ئەو تايبەتمەندييەی ڤايبەريش بريتييە لەوەی کاتێک بەکارهێنەر مۆبايلەکەی ئۆف دەکات بەڵام هێشتا ڤايبەرەکەی کاردەکات و نامە و پەيوەندی بۆدێت ئەمەش پێويستی بە باتریيە و بەردەوام بارگاوييەکەی دەبات، بۆ ئەوەش خودی کۆمپانياکە کاراکردنی ئەو تايبەتمەندييەی داوەتە دەست بەکارهێنەرانی کە دەتوانن لايبدەن و ئەکتيڤی بکەن.


ئەو بەشەی ژمارە يەکی لەسەر نوسراوە بۆ ئەوە بەکاردێت هەرکاتێک بەکارهێنەر هەڵيبژارد بەردەوام ڤايبەرەکەی کاردەکات بەبونی هێڵی ئينتەرنێت و کرانەوەی وايەرلێسەکەی.

ژمارە دووش بۆ ئەوە بەکاردێت ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر هەڵيبژارد تەنيا ئەو کاتانە ڤايبەرەکەی کاردەکات و پەيوەندی بۆ دێت کاتێک مۆبايلەکەی هەڵدەکات و دەچێتە سەر بەرنامەکە هەرچەندە وايەرلێسەکەشی کاراکرابێت.

ئەو تايبەتمەندييەش چەند ساڵێکە زيادکراوەو هەڵبژاردنەکەشی داوەتە دەست بەکارهێنەرانی بۆ ئەوەی رووبەڕووی رەخنە نەبنەوە، چونکە دەبێتە هۆی دابەزينی باتری.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...