زۆربەمان ڕۆژانە فۆرماتی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین و زۆر جار تووشی گرفت دەبین لە پێناسە (تعریف) کردنی پارچەکان وەک ( دەنگ ، کارتی شاشە ، WIFI ، …… ) لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە چۆن ئەو پێناسانە دا ببەزێنین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان کە لە جۆری HP یە ..
1- سەرەتا بۆ دەستکەوتنی پێناسەکان دەچینە ماڵپەڕی فەرمی HP
  • 2- پاشان لە بەشی Support دا کلیک لەسەر Software & Drivers دەکەین .


3- لە Enter my HP model number دا model number ی لاپتۆپەکەت بنووسە ..
* Model Number کە لە پشتی لاپتۆپەکەت یان لەژێر پاتری لاپتۆپەکەت نووسراوە .. یان دەتوانیت کلیک لە Identify Now بکەیت بۆ دەستکەوتنی ..
پاشان لە Product Name or Number دا بینووسە و کلیک لە Find My Product بکە .

4- لێرەدا جۆری ویندۆزەکەت هەڵبژێرە .

  • 5- بەم شێوەیە دەبینین گشت پێناسەکانت بۆ دێنیت و دەتوانیت دایان ببەزێنیت

  • بۆ نموونە من لێرەدا پێناسی دەنگ دا دەبەزێنم
    دوای ئەوەی کلیکم لەسەر Driver-Audio کرد ، لە بەرامبەریدا دوگمەی Download مان پێ دەدات کلیکی لێ دەکەین


لێرەدا دوو هەڵبژاردنمان پێدەدات


یەکەم Use HP Download And Install Assistant : ئەمە بەکار دێت بۆ ئەوەی بە شێوەی خودکار (Auto) پێناسەکە Install ببێت ، بەڵام پێویستی بە پرۆگرامێکی بچوک هەیە لەگەڵ دیاری کردنی ئەم هەڵبژاردنە پرۆگرامەکە Install دەبێت .
دووەم Download Only : بەکار دێت تەنها بۆ دابەزاندنی پێناسەکە و دواتر پێویستە خۆمان Install ی بکەین .
من لێرە رێگەی دووەمم هەڵبژارد و پاشان کلیک لە Next بکە .

پاشان پێناسەکە Download دەبێت
12575734_944182292333884_1571961692_n
        • لە کۆتایدا بەم شێوەیە کۆتا ڤێرژنی پێناسی دەنگەکەمان دابەزاند و دەتوانین Install ی بکەین .
           ئامادەكردنی : هونەر عەلی



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...