گشت كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر ئاسانكاری بكەن بۆ بەكارهێنان ئەمەش بۆ ئەوەی زیاتر سەردانی هەبێت و پڕ بینەر بن و  هەمیشە لە پێشبركێ دان.
تەواوی وێبگەرەكانیش لە ڕێگەی زیاد كراوەكان كە ڕۆژانە زیاد كراوی جوان و خێرا دروست دەكرێن بۆ كار ئاسانكردنی ڕۆژانەمان  .
ئەمرۆ باسی زیاد كراوێك دەكەم بۆ ئەوانەی كە وێبگەری فایەر فۆكس بەكاردەهێنن بۆ داونڵود كردنی ڤیدیۆ بە ئاسانی و بەهەر قەبارە و كوالێتیەك كە بیانەوێ، هەڵبەتە زیاد كراوەكانیش قەبارەیان زۆر بچوكە و بێگومان كاری گەورەشمان بۆ دەكەن.
بۆ زیاد كردنی ئەم add-ons  ( زیاد كراو ) دەبێت بچینە لیستی tools پاشان  add-onsیاخود لەڕێگای كیبورد Alt+shift+A.

12545817_1009016475822733_1986818332_oپاشان لە بەشی گەراندا بنووسە flash video downloader پاشان كرتە لەسەر گەران بكە،

دوای ئەوەی چەند زیاد كراوێكمان دەداتی كرتە لەسەر install بكە كە لەبەرامبەر  Flash Video Downloader – YouTube HD Download [4K]  بكە .12546037_1009016499156064_1495926431_o


دوای ئەوەی دابەزی پاشان كلیك لەسەر  Restart now  بكە دوای ئەوەی فایرفۆكس ریستارت بویەوە دەبینین لەبەشی سەرەوە ئەم زیاد كراوە بۆ ویبگەرەكەمان زیاد بووە . دوای ئەوەی هەر ڤیدیۆیەكمان كردەوە ئەو زیاد كراوە چالاك دەبی و دەوانی بەهەر قەبارە و كوالێتیەك كە بمانەوەی ڤیدیۆكە وەر بگرین ..

ئامادەكردنی : بەندین جەمال
سه‌رچاوه‌ : http://techeye.org/



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...