
ئەم کاتەتان باش...
وەک دەزانن تا ئێستا لە ماک ڤیرشنی ١٠.٨ تەختە کلیلێکمان نەبوو رێزکرابێت لەسەر شێوەی PC، مەبەستمان ستاندەرد پی سیە کە پێوەرە بۆ هەموو تەختە کلیلێک کە سکریپتەکەیان عەرەبی بێت. وە تەنها جۆری کویرتی هەبوو واتە پیتە ئینگلیزیەکان دەبنە هاوشێوەی پیتە کوردیەکان. بۆ ئێمە مانان کە لەسەر عەربیەکە لێ راهاتبووین، لەسەر کویریتی نووسینمان خێرا نەبوو. دوای هەولدانێک توانیم کیبۆردێک دابرێژم کە بۆ نووسین لەسەر شێوازی پی سی بێت واتە سکریپتە عەربەیەکە( لە ناوەرست پیتەکانی ک م ن ت ا ل ب ی س ) مان هەیە.
وە دامەزراندنی زۆر ئاسانە تەنها دایدەگریت و کرتە لەسەر بەردەوام بوون دەکەیت و خۆکارانە دادەمزرێ. با ئیدی سەرتان نەیشێنم، ڤیدیۆیەکم بۆ ئامادە کردوون کە تێی دا چۆنیەتی دامەزراندنیم بۆ روون کردوونەتەوە لەگەل هەندێ زانیاری لەسەر ئەم تەختە کلیلیە:
وە لینکی داگرتنیشی لە بەشی روون کردنەی ڤیدیۆیەکە.
تێبینی: ئەمە یونی کۆدە، واتە لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بی دەتوانی دایبمەزرێنیت و پێی بنووسیت وە پێویست بە داگرتنی هیچ فۆنێکیش ناکات.
وە گەر تاشتەوێ سەیری ڤیدیۆیەکە بکەی، دەتوانی لەم لینکەی خوارەوە دایگری:
https://sites.google.com/site/serwanhd/download
Update #1
ڤێرشنی ١.٢م وەشاند کە چەند گۆڕانکاریەکی لە خۆ گرتووە. لەوانە
١-ئاڵای کوردستان لەکاتی ئینستاڵ کردن.
٢-زیاد کردنی هەنێ فرمان بۆ Option لەوانە هێماکان و پیتی ك (کۆتا) لە جیاتی ک (لکێنراوە).
٣-زیاد کردنی فرمان وە گۆرانکاری لە Shift لەوانە پیتە عەرەبیەکان ی وەک ث ض ط ة ي زیاد کراوە.
٤-لابردنی فرمانی Space کاتێ Caps Lock چالاکە, ئەویش بۆ بەبیرهێناوەت بۆ ناچالاک کردنی.
------------
كاتێکی خۆش....

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""