ئاگادار بن زانیاریەکانی ناو سیمکارتەکەت پاش فڕێدانی زۆر بە ئاسانی بەدەس دەخرێت
SIM کورتکراوەی ووشەکانی Subscriber Identity Module لە ڕوی زانستیەوە ناو دەبرێت بە Integrated Circuit Card ، بریتیە لە کارتێک کە بەرپرسە لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئامێری موبایل و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری و پەیوەندیاکان، لە ڕوی پێکهاتەوە لە چەن بەشێکی سەرەکی پێک دێت ، لە نێو بەشەکاندا میمۆری بونی هەیە کە ناو دەبرێت بە Chip بۆ خەزنکردن و هەڵگرتنی داتاو زانیاریەکان بۆ نمونە: لیستی ناو و ژمارە وە هەروەها نامەی هاوڕێکانت.
ئەوەی کە جێگەی باسە هاککەرەکان زۆر بە ئاسانی دەتوانن داتاو زانیاری نێو سیمکارتەکان زۆر بە ئاسانی بگەڕێنەوە و بەدەستی بخەن و خەزنی بکەن. بەرنامەی SIM Card Reader 4.4.1.2 یەکێکە لەو بەرنامە و پرۆگرامانەی کە توانای گەڕانەوەی داتاکانی ناو سیمکارتەکەی هەیە بە شێوەیەکی زۆر خێراو ئاسان بە مەرجێک تەنها Chip ەکانی ناو سیمکارتەکە پاش فڕێدانی تێک نەچوبێت ئیتر گرنگ نیە هەرشتێکی بەسەر هاتبێت سوتابێت یاخود شکێنرابێت یان هەر شتێک ..
پرۆگرامی ناوبراو فرێندلیەو زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان ، هەموو بەکاربەرێک دەتوانێت بەکاری بهێنێت ، لەڕێگەی ئەم بەرناومەیەوە دەتوانرێت ناو و ژمارەکانی ناو سیمکارتەکە پاش سڕینەوەی بەدەس بهێنرێ، بەرکارهێنەر دەتونێت SMS ەکانی ناو موبایلەکە بگەڕێنێتەوە چ ڕۆشتوو بن یان هاتوو یاخود خەزن کرابن لە گەڵ ڕۆژ
و کات و بەرواری تەواوی نامەکان ، بەرنامەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە ژماری تایبەتی سیماکارتەکە و شوێنی تەواوی خزمەتگوزاریەکە دیاری بکات زۆر بە ئاسانی ، ئەمانەوە چەندین کاری تر

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""