وه‌ك ئاشكرایه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان، زۆر به‌رنامه و یاریی به‌رده‌ستبوون و له رێگه‌ی كۆگا فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كان داندراون بۆ به‌كارهێنان.
ئه‌و به‌رنامانه‌ی زیانی زیاتریان بۆ به‌كارهێنه‌ر هه‌یه و زۆرێك به‌هۆی پێویستییه‌وه دایده‌گرن بریتین له‌و جۆرانه‌ی كه‌وا ده‌وترێت سوودی بۆ باتری مۆبایله‌كان هه‌یه و ماوه‌ی هێشتنه‌وه زیاتر ده‌كات.
به‌ڵام له راستیدا هیچ شتێكی له‌وجۆره بوونی نییه و زۆرێك له‌و به‌رنامانه بگره بۆ باتری خراپن و گه‌رمی ده‌كه‌ن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به‌هۆی ریكلامی بێزاركه‌ره‌وه به‌كارهێنه‌ر بێزار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ندێك له‌و به‌رنامانه هه‌ڵده‌ستن به بردنی داتا و زانیاریی به‌كارهێنه‌ران و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌بنه سیخوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌خاته مۆبایله‌كه‌یه‌وه.
بۆیه شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئامۆژگاریی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كان ده‌كه‌ن به‌هیچ جۆرێك ئه‌و به‌رنامانه به‌كارنه‌هێنن و لێیان دووربكه‌ونه‌وه.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



