کۆریای باشوور یەکەم وڵات دەبێت لە جیهاندا کە تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G ڕابگەینێت ، پێش بەرواری فەرمی خۆی ئەم تەکنەلۆژیایە نوێیەی بڵاو کردەوە.
وا بڕیار بو کە لە ٥ی مانگی چوار کۆریای باشوور ئەم تۆڕە ڕابگەیەنێت بەڵام ترسی لەوە هەبوو کە وڵاتێکی کە پێشی بکەوێت بۆیە پێش وادەی فەرمی خۆی تۆڕەکەی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵات کە تۆڕی نەوەی پێنجەم کار پێبکات.
کۆمپانیاکانی SK Telecom و KT هەروەها LG Uplus یەکەمین ئەو کۆمپانیانەی کۆریای باشوورن کە کار بە تۆڕی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکەن ، ئەم تەکنەلۆژیایەش خێرایەکەی بیست بۆ سەد ئەوەنەی خێرای تۆڕی نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت خێراتر دەبێت دەتوانیت فیلمێکی HD لەنێوانی یەک بۆ پێنج چرکە دابەزێنیت.
Karwanit
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



