
لابردنی باکگراوندی وێنەکان بەشێکە لەو پرۆسەیەیی کە هەموو دیزاینەرێک پێویستی پێ دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی ئیش و کارەکانی، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش بەشێکی زۆر لە دیزاینەران پشت دەبەستن بە بەرنامە و پرۆگرامە تەقلیدیەکان، کە ئەمەش زۆر جار کات و تێچونێکی زۆری دەوێت و ئەرکی سەر شانی دیزاینەران زیاتر و گرانتر دەکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ماڵپەڕێکی زۆر بەهێزم بۆ هەڵبژاردوون،
بە ناوی " remove.bg " ەوە ، لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوەو دەتوانیت بە ئاسانترین ڕێگە بەبێ بەکارهێنانی هیچ کلیکێک دەتوانیت لە کەمترین کاتدا باکگراوندی وێنەکەت بسڕیتەوە بەبێ هیچ کێشەیەک و بەبێ بەرانبەر، تەنها کارێک کە پێویستە ئەنجامی بدەیت ئەپلۆدکردنی ئەو وێنەیەیە کە دەتەوێت بەشی پشتەوەی لاببەیت، ئەوا ماڵپەڕەکە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی باکگراوندەکەت بە پوختی بۆ دەسڕێتەوە و ئامادەی دەکات بۆ بەکارهێنان.
لینکی ماڵپەڕەکە..

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""