پاش ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسی بەردەستخست بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەڵام بووەتەهۆی زیاتر دروستبوونی کێشەکان.

لە رابردوودا هەندێک لە مۆبایلەکانی ئایفۆن کێشە نەخوێندنەوەی هێڵی سیم کارتیان تیادا دەرکەوت هەربۆیە ئەپڵ وەشانی 12.1.2ی ئای ئۆ ئێسی نارد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک هێشتا ئەو کێشەیە لەسەر ئایفۆنەکان چارەسەرنەکراوە بەڵکو رێژەی زۆرتری تووشی ئەو کێشەیە کردووە کاتێک ئای ئۆ ئێسەکەیان کردووە بۆ ئەو وەشانە.

هەربۆیە لە ئێستادا بەکارهێنەران لە چاوەڕوانی راگەياندراوی ئەپڵدان و دەیانەوێت بزانن چۆن دەربازیان بێت لەو کێشەیە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...