دوای چەند مانگێک تاقیکاری لەسەری، دواجار ئینستاگرام تایبەتمەندييەکی نوێی بۆ بەشی ستۆریس زیادکرد و بۆ بەکارهێنەرانی بەردەستخست.

تایبەتمەندييەکەش ناوی (Close Friends List) ـەو تایبەتە بە ستۆریس لە شێوەدا وەک کەستمی سناپچات وایە و بەکارهێنەر هەڵدەستێت بە دیاریکردنی ئەو هاوڕێیانەش کە دەتوانن ستۆرییەکانی ببینن.

دروستکردنی لیستەکە و بەڕێوەبردنی لە بەشی سێتینگدایە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی هاوڕیکانی بۆ لیستێک زیاد بکات و رێگەیان پێبدات بۆ بینینی چالاکییەکانی لە ستۆریسدا.

ئەم تایبەتمەندییەش بەپێی کات بۆ هەردوو بەکارهێنەری ئینستاگرام لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد دەکرێت و لە رێگەی نوێکردنەوەوە بەدەستیان دەگات.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...