پاش جێگیر کردن و خستنەکاری کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە شاری سلێمانی، ئەپلیکەیشنێک بۆ زانینی چوێنی کامێراکان ڕاگەیەنرا.
هەروەک ئەپە پێشکەوتووەکانی دیکەی گوگڵ پلەی، ئەم ئەپڵیکەیشنە بریتییە لە نەخشەیەک کە کامێراکانی لەسەر جێگیر کراوە، وە تۆش دەتوانیت ھاوکاری ئەم گرووپە بیت لە ڕیپۆرتکردنی ئەو شوێنانەی کە کامێرای ھاتووچۆی تێدا جێگیرە.
لەئێستادا ئەم ئەپە تەنھا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە و لەماوەیەکی نزیک بۆ سیستەمی iOS ـیش بەردەست دەکرێت.
قەبارەی ئەپەکە 4.6 مێگابایتە و گونجاوە لەگەڵ ئەندرۆید 5 و بەرەو سەر.
بەستەری داگرتن: گرتە لێرە بکە
چەند وێنەیەکی ڕوکاری ئەپەکە لە کاتی کردنەوەی ئەپەکەدا هەڵدەستێت بە نوێ بوونەوە و ناردنی ئاگانامەکان بۆ بەکارهێنەری ئەپەکە تاوەکوو ئاگاداری شوێنی کامێراکان بێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


