راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانیای سناپ تایبەتمەندييە بەهێزەکەی بۆ سناپچات زیاد کرد کە سوودێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت.

ئەو تایبەتمەندييەش بریتییە لە قفڵکردنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکان، واتە بەکارهێنەر بەبێ ئەوەی دەست لەسەر دوگمەی تۆمارکردنی سناپەکان دابنێت چەند سناپی بوێت دەتوانێت تۆماری بکات بە دانانی قفڵێک لەسەری و دواتر بە لابردنی قفڵەکە دەتوانێت ریکۆردەکان لابدات.

ئەم تایبەتمەندييەش بۆ وەشانە نوێیەکەی سناپچات زیادبووەو بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەکە لە رێگەی کۆگا ئەلیکترۆنییەکانەوە ببنە خاوەنی تایبەتمەندييەکە، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکەش کاتی گەيشتنی وەشانە نوێيەکە دەگۆڕێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...