بێگومان لەم سەردەمەدا بەهۆی پێشکوتنی بواری تەکنەلۆجیا و بەربڵاوی سیستمە زیرەکەکانەوە، بەرنامە و ئەپڵیکەیشنەکان بوونەتە بابەتێکی گرنگ لە ژیانی رۆژانەدا.


یەکێک لەو بەرنامانەی تایبەتە بە منداڵ و دایکان و باوکان دەتوانن سوودێکی زۆری لێوەربگرن ئەويش بەرنامەی (ChatterBaby)ـیە.



ئەم بەرنامە کاری ئەوەیە دەنگی گریانی منداڵ تۆمار دەکات و بە خاوەنەکەی دەڵێت منداڵەکەی برسییە یاخود بەجۆرێک لە جۆرەکان ئازاری هەیە و نەخۆشییەکەی چییە.



هەروەها بەرنامەکە لە رێگەی دەیان پزیشکەوە چاودێریی دەکرێت و زیاد لە ٢٠٠٠ گریانی منداڵی تیادا تۆمارکراوەو لەلايەن پزیشکەکانەوە جۆرەکەی دیاریکراوە.



بەڵام ئەو بەرنامەیە تایبەتە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە تەنیا بۆ ئایفۆن و ئایپاد دەبێت و لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە بە نووسینی (ChatterBaby) دەتوانن دایبگرن و ببنە خاوەنی ئەو بەرنامە گرنگە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...