
لە میانی کۆنگرەی ساڵانەی (F8)دا کە کۆمپانیای فەيسبوک ئەنجامی دەدات، هەواڵێکی تایبەتی سەبارەت بە ئینستاگرام راگەياند.
مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای فەيسبوک ئاماژەی بەوەدا لە ئایندەیەکی نزیکدا تایبەتمەندی پەیونەدی ڤیدیۆیی (Video call) بۆ ئینستاگرام زیاد دەکەن و بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە دەتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بە یەکترەوە بکەن.
پەیوەندییەکەش لە رێگەی دایرێکتەوە دەبێت و لەکاتی قسەکردندا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەکارهێنەرانی دەتوانن بەبێ ئەوەی پەیوەندییەکەیان دابخرێتەوە بەناو ئینستاگرام دا بگەڕێن و کارەکانیان ئەنجام بدەن.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""