تایبەتمەندییەکی نوێ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) تاقی کراوەتەوە، کە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ) لە یەکدی نزیک دەکاتەوە. ئەمڕۆ چوار شممە 23/5/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئێستا لە چەند شوێنێک، تایبەتمەندییەکی نوێ لەسەر فەیسبووک بۆ تاقیکردنەوە زیاد کراوە، کە دەتوانی پۆستەکانی نێو فەیسبووک، بنێرییە نێو واتس ئاپ و بۆ ھاوڕێکەتی بنێریت.
بۆ بەکارھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە پێویستە لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دوگمەی (Share) دابگریت، پاشان (Send To WhatsApp) ھەڵبژێرە، ئینجا ئەو ھاوڕێیەت ھەڵبژێرە کە دەتەوی پۆستەکەی بۆ بنێریت. 
تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە ئەو تایبەتمەندییە لە چ شوێنێک تاقی دەکرێتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەر سەرکەوتوو بوو و بەکارھێنەرێکی باشی ھەبوو، بەرپرسانی فەیسبووک بەشێوەیەکی فەرمی لە سەرانسەری جیھاندا بەردەستی دەکەن.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...